هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا تووانی ببێته یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی سه‌رکه‌وتوو بۆ قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکای 2011.
له‌سه‌ر یاریگای ئیستادیۆ بێریگاردجێنه‌رآڵ له شاری سانتافێ له ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین که شه‌ره‌فی میوانداری کردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی له ئه‌ستۆیه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا و هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا له کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م و له گه‌ری سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوان فیرناندۆ چاکۆ به‌یه‌ک گه‌یشتن وسه‌رئه‌نجام هه‌ژڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا به ئاست و ئه‌نجام خۆی گه‌یانده قۆناغی داهاتوو دوای ئه‌وه‌ی یاریه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی خاوێن برده‌وه و کۆی خاڵه‌کانی له چوار خاڵه‌وه به‌رز کرده‌وه بۆ حه‌وت خاڵ و هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیاـش ماڵ ئاوایی کرد .
گۆڵه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی لۆس کافیتێرۆس یاریزان و گۆڵکاری یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی ڕادیمێل ڤالکاو گارسیا تۆماری کردن له خووله‌که‌کانی 15 له خووله‌کی 29 که گۆڵی دووه‌م له ڕیگای لێدانی سزاوه بوو .
یاری دووه‌می ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و کۆستا ریکا ده‌بێت له به‌ره‌به‌یانی دووسبه‌ی واتا ڕۆژی چوار شه‌ممه کاتژمیر 3:45 خووله‌ک باکتی هه‌ولێر ،
.........................................................................................................................................
له لێدوانێکیدا لێپرسراوی کاره‌کانی نیمار داسیلفای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی سانتۆسی هه‌مان ووڵات ڕه‌خنه‌ی له هه‌ریه‌که له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و سه‌رۆکی یانه‌که گرت به‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی هه‌وڵیانداوه یاریزان نیمار بگوێزنه‌وه بۆ ڕیزی یانه‌که‌یان.
ڕیبیرۆ ووتی ” من ئه‌و کاره‌ی ئه‌وانم پێ په‌سه‌ند نیه که چوون ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نیمار و باوکی‌دا کۆبونه‌ته‌وه و هه‌وڵیان داوه ناوبراو ڕازی بکه‌ن بچێته ڕیزی یانه‌که‌یانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم له‌کاتێکدا من لێپرسراوی کاره‌کانی ئه‌وم ،
من ده‌زانم که هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و یانه‌ی ڕیال مه‌درید گرنگی به‌ناوبراو ده‌ده‌ن و هه‌ریه‌که‌یان ده‌یه‌وێت ده‌ست پێش خه‌رکه‌ری خۆی بکات بۆگواستنه‌وه‌ی نیمار به‌ڵام ده‌بێت له ڕێگه‌ی منه‌و بۆند پێشکه‌ش بکه‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ناوبراو بده‌ن که‌ئه‌مه ڕێگه‌یه‌کی یاساییه نه‌ك ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه کۆببنه‌وه “.
رۆبیرۆ ڕاشی گه‌یاند که‌وا ئه‌و ڕازی بووه نیمار بفرۆشێت به ڕیال مه‌درید و ئامۆژگاری ناوبراویشی کردووه که له‌نێوان به‌رشه و ریالدا ، ڕیال هه‌ڵبژێرێت.
ڕۆبیرۆ ووتیشی ” من به‌ته‌واوه‌تی له ئێستادا له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌دریدام بۆ گفتوگۆکردنی تا بتوانن نیمار بگوێزنه‌وه وه‌من به‌ته‌واوه‌تی ئاگاشم له‌وه‌یه که پێرێز کاتی خۆی ڕۆبینۆی گواستنه‌وه له سانتۆسه‌وه هه‌وڵی دا نیماریش له هه‌مان یانه‌وه بگوێزێته‌وه له‌کاتێکدا ناوبراو ته‌نها ته‌مه‌نی 13 ساڵ بوو به‌ڵام باوکی ڕازی نه‌بووه ڕووبکاته ئه‌وروپا بۆیه گواستنه‌وه‌ی نیمار بۆ ڕیال شتێكی نوێ نیه ”
له‌کۆتایشدا ئه‌وه ده‌ڵێم که ئێستا یانه‌ی سانتۆس ده‌یه‌وێت تاکۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش نیمار له یانه‌که بهێلێته‌وه تاکو یارمه‌تی یانه‌که بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی جامی یانه‌کانی جیهان .
.......................................................................................................................
ئۆراگوای 1-0 مه‌کسیک :”سێلێستێ” گه‌یشته قۆناغی داهاتوو وه له یاریه‌کی ئاگریندا ڕوبه‌ڕووی ئه‌رجه‌نتین ده‌بێته‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای تووانی سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر بکات به‌برنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیک .
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیک که بێ هێزترین هه‌ڵبژارده‌یه له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌بێ خاڵ ماڵ ئاوایی کرد له‌م پاڵه‌وانێتیه .
له‌سه‌ر یاریگای سیداد دێ لاپلاتا له ووڵآتی ئه‌رجه‌نتین هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای و مه‌کسیک به‌یه‌ک گه‌یشتن و یاریه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای کۆتایی هات به‌ئه‌نجامی گۆڵیکی بێ وه‌ڵام .
به‌م سه‌رکه‌وتنه هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای تووانی پلیتی قۆناغی هه‌شت مسۆگه‌ر بکات و له قۆناغی داهاتوو ڕوبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌که ده‌بێته‌وه له یاریه‌کی ئاگرین ـدا .
ئۆراگوای کۆی خاڵه‌کانی له 2 خاڵه‌وه به‌رز کرده‌وه بۆ 5 خاڵ و ه‌پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی داهاتوو دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی به‌برنه‌وه‌ی له پیرۆ به پله‌ی یه‌که‌م سه‌رکه‌وت و هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆش وه‌ک باشترین هه‌ڵبژارده‌ی پله‌ی سێیه‌م سه‌رکه‌وت بۆ قۆانغی داهاتوو .
تاکه گۆڵه‌که‌ی ئۆراگوای یاریزان ئه‌لڤارۆ پێرێرا له خووله‌کی 15 تۆماری کرد .
ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت ( که هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیک به پێک هاته‌ی سه‌ره‌کی به‌ژداری له‌م پاڵه‌وانێتیه نه‌کردووه به‌ڵکوو به 17 یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 22 سآڵ و 5 یاریزازنی سه‌روو ئه‌و ته‌مه‌نه به‌ژداری کردوو چونکه 9 یاریزانی سه‌ره‌کیان به‌هۆی به‌کارهێنانی ماده‌ی سڕکه‌ڕه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه و 8 یاریزانیان به‌هۆی به‌دڕه‌وشتی و هۆکاری تر دوورخراونه‌ته‌وه .)”